دیاری قه‌ره‌داغی، هونەرمەندێکی کوردو ئاواز دانەر، هاوکات نوسەر و دانەری کۆمەڵێ کتێب لەسەر میوزیک و گۆرانی جورنالیست و میدیاکارێکی دیارە. دیاری محەمەد‌ زاهد عومه‌ر ناسراو بە (دیاری قه‌ره‌داغی) لە۱۹٦۷ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. بەكالوریوس‌ لە كۆلێژی زمان به‌شی كوردی زانكۆی سلێمانی ساڵی ۱۹۹٦ بەدەستهێناوە. هونەرمەند ئاواز دانەرو هاوکات نوسەر و دانەری کۆمەڵێ کتێبە لەسەر میوزیک و گۆرانی. جورنالیست و میدیاکارێکی دیارە و بایەخ بە بواری رۆشنبیریی و فەرهەنگ دەدات و لە کەسایەتییە دیارەکانی کوردستانە دیاری قەرەداخی خاوەنی دوو کور بە ناوی ئاریا قەرەداخی لەگەل ئەلەند قەرەداخی هونەرمەند دیاری قەرەداخی یەکێک بوە لە دادوەرەکانی بەرنامەی (خۆشترین دەنگ) کە پرۆگرامەکی سەرکەوتو بوو کە لە گروپەکەی کاک دیاری زۆر بەهرەمەندی تێدا بوو. خاوەنی چەندین ئەلبوم و گۆرانی سەرکەوتو کە هەواداری زۆری کۆکردۆتەوە

References

edit

https://www.youtube.com/channel/UCyD-JLVyAYtXYfcw_AZqrFw?app=desktop https://www.instagram.com/dyariqeredaxi/