نەجوە تۆ دەژیت لە بیر و هۆش و دڵ و ڕوحم هەتا کۆتا هەناسە لە ژیانم ،

خودا لێت خۆش بێ ...

ئەمە یەکێکە لەو نامانەی کە ڕۆژانە بەدرێژای دوو ساڵ ئەکتەر و گۆرانی بێژی ئۆپرا هەروەها دەرچووی کۆلێژی یاسا حسن کامی بۆ هاوژینە کۆچکردووەکەی دەنوسی و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دایدەگرت ، هۆی هەڵبژاردنی فەیسبووکیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نەجوە زۆر ئارەزووی لە بەکارهێنانی فەیسبووک بووە ، و جێی ئاماژەیە گەیشتنی حەسەن کامی بە نەجوە هێندە ئاسان نەبووە بەو پێیەی حەسەن کامی موسڵمان بووە نەجوەی هاوژینی مەسیحی بووە و لە بنەماڵەکەی پارێزکاردا ژیاوە بەڵام کامی کۆڵی نەداوە پاش ئەوەی چەندەها هەڕەشەی لێدەکرێت بەکوشتن و سەربڕینی لەلایەن خێزانی نەجوەوە ، و جوانییەکەی تری ئەم چیرۆکە لەوەدایە کاتێک حسن و نەجوە تاکە کوڕەکەیان واتە شەریفی کوڕیان لەتەمەنی 18 ساڵی لەڕووداوێک لەدەست دەدەن بەڵام وەک دوو قەڵا پشتی یەک دەگرن و هاوکاری یەک دەبن تا کۆتا ساتی ژیانیان ....

خولاسە/ کاتێک کەسێکت بەڕاستی خۆشدەوێ ئەوا وەفا دەبێتە بەشێک لە تۆ و ئەستەمە لەیادی بکەیت...

تێبینی/ 1. حسن کامی خاوەنی کتێبخانەیەکە کە 120 هەزار کتێب و سەرچاوەی جیاوازی تێدایە و هەروەها هەندێ کتێبی تێدایە زۆر دەگمەنە بە هیچ نرخێک ناپێورێن چونکە نوسخەی ئەسڵین ، هەر بۆیە لەدوای مردنەوە کێشە و ململانێیەکی زۆر لەسەر ئەو کتێبخانەیە دروست بووە

2. کامی لە 14 دیسمبەری 2018 کۆچی دوایی کرد