گەڕەکی قەڵا

گەڕەکی قەڵا، دەکەوێتە سەرووی گەڕەکی شەهیدان، لە ناحیەی عەربەت، بە پێی چەند لێکۆڵینەوەیەک مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٤ سەدە لەمەوپێش.

بەهۆی نزیکی گەڕەکەکە لە قەڵای عەربەتەوە، ناونراوە بە گەڕەکی قەڵا.

ئەگەری زۆری هەیە کە جولەکەکانی تێدا نیشتەجێبووبێت هاوشانی موسوڵمانان، وە لە ڕووی ئەندازیاری و بیناسازییەوە زۆر لە گەڕەکی ( سابونکەران ) لە سلێمانی و هەروەها گەڕەکی ( جولەکان ) ی هەڵەبجە دەچێت.

هەتا ئێستاش ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی تێدا دەژی و گەڕەکەکانی نیشانەی زیندوویی کولتور و مێژووی کورد و شارۆچکەکەیە.